Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

لە کابینەی نۆیەمدا بۆ ژێرخانی رێگەوبان و شارەوانی 3519 پرۆژە جێبەجێ کراون

ھەولێر-KDP. info-  فەرمانگەى میدیا و زانیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەبارەی ژێرخانی رێگەوبان و شارەوانی داتاکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی راگەیاند کە چەندین پرۆژەی گرینگ و ستراتیژی جێبەجێ کراون.


پەرەپێدانی ژێرخانی ڕێگەوبان و کەرتی شارەوانی، یەکێک لە کارە لەپێشینەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بووە، بە مەبەستی ئاسانکاری بۆ هاتوچۆی هاووڵاتییان، گەشەپێدانی پیشەسازی و بازرگانی و بەستنەوەی شار و شارۆچکەکان بەیەکەوە. ئەم پڕۆژانە گۆڕانکارییەکی بەرچاو لە ئاستی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و کەمکردنەوەی قەرەباڵغی لە ناو شارەکاندا دروست دەکەن.

پڕۆژەکانی ڕێگەوبانی دەرەوەی شارەکان

لە بواری ڕێگەوبانی دەرەوەی شارەکان، کۆی گشتیی پڕۆژەکان بریتین لە 1,271 پڕۆژە، بە گوژمەی 5.322 ترلیۆن دینار و بە درێژیی 5,940 کیلۆمەتر ڕێگە.
لەم ژمارەیەش،  810 پڕۆژە بە گوژمەی 1.057 تریلیۆن دینار و بە درێژیی 3,055 کیلۆمەتر ڕێگە تەواو کراون. هەروەها 461 پڕۆژە بە گوژمەی 4.265 تریلیۆن دینار و بە درێژیی 2,885 کیلۆمەتر ڕێگە لە قۆناغی جێبەجێکردندان.

بەپێی دابەشکاریی جوگرافی بۆ پڕۆژەکانی دەرەوەی شارەکان، ئامارەکان بریتین لە:

هەولێر: 296 پڕۆژە، 2.24 تریلیۆن دینار، 2,234 کیلۆمەتر.
سلێمانی: 426 پڕۆژە، 832 ملیار دینار، 1,287 کیلۆمەتر.
دهۆک: 158 پڕۆژە، 1.05 تریلیۆن دینار، 960 کیلۆمەتر.
هەڵەبجە: 54 پڕۆژە، 216 ملیار دینار، 224 کیلۆمەتر.
گەرمیان: 108 پڕۆژە، 705 ملیار دینار، 314 کیلۆمەتر.
سۆران: 106 پڕۆژە، 96.4 ملیار دینار، 625 کیلۆمەتر.
ڕاپەڕین: 105 پڕۆژە، 110.5 ملیار دینار، 225 کیلۆمەتر.
زاخۆ: 14 پڕۆژە، 60.4 ملیار دینار، 73.5 کیلۆمەتر.

پڕۆژەکانی شارەوانی؛ گەشەپێدانی شەقام و پردی ناو شارەکان

لە کەرتی شارەوانیدا، کار بۆ چەندین سێکتەر کراوە، بەم شێوەیەى خوارەوە:

شارەوانی: 2,747 پڕۆژە بە گوژمەی 3.4 تریلیۆن دینار.
ئاووئاوەڕۆ: 3,139 پڕۆژە بە گوژمەی 2.8 تریلیۆن دینار.
گەشتوگوزار: 164 پڕۆژە بە گوژمەی 89 ملیار دینار.
شوێنەوار: 19 پڕۆژە بە گوژمەی 797 ملیۆن دینار.
شەقام و پردی ناو شارەکان: 2,248 پڕۆژە بە گوژمەی 2.05 تریلیۆن دینار.
هەروەها کۆی گشتی پڕۆژەکان لە شارەوانییەکاندا بەم شێوەیەی خوارەوە بەسەر پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکاندا دابەش بوون:

هەولێر: 2,779 پڕۆژە بە 3.2 تریلیۆن دینار.
سلێمانی: 872 پڕۆژە بە 1.6 تریلیۆن دینار.
دهۆک: 1,591 پڕۆژە بە 681.5 ملیار دینار.
هەڵەبجە: 101 پڕۆژە بە 112 ملیار دینار.
ڕاپەڕین: 242 پڕۆژە بە 121.5 ملیار دینار.
سۆران: 182 پڕۆژە بە 282 ملیار دینار.
گەرمیان: 195 پڕۆژە بە 221.6 ملیار دینار.
زاخۆ: 107 پڕۆژە بە 100.2 ملیار دینار.
هەرێم: 16 پڕۆژە بە 20 ملیار دینار.

ئەندازەى هاتوچۆ؛ گەشەى چەندایەتی و چۆنایەتی

لە چوارچێوەی بەرزکردنەوەی ئاستی سەلامەتی و ڕێکخستنی هاتوچۆدا، ئەم دەستکەوتانە بەدی هاتوون:

دانانی 21.6 هەزار هێمای هاتوچۆ.
1.5 هەزار بەربەستی کەمکردنەوەی خێرایی.
2,729 کیلۆمەتر هێڵکاریی ڕێگە و شەقام.
296 کیلۆمەتر هێڵکاریی پەڕینەوەی پیادە.
68 کیلۆمەتر پەڕینەوەی ئاسنین بۆ ڕێگە و شەقامەکان.
60 پرد و ژێرپردی پەڕینەوە.
جێگای ئاماژەیە، لە ساڵی 2022ـەوە، ئامارەکانی هاتوچۆ لەلایەن تیمەکانی ناوخۆییەوە جێبەجێ دەکرێن، هەروەها سەدان کیلۆمەتر ڕێگەی دیکەی پەڕینەوە و هێڵکاریی شەقامەکان لە چوارچێوەی پڕۆژەکاندا ئەنجام دراون.