Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆک بارزانی سەرەخۆشیی لە میری قەتەر دەکات بۆ کۆچی دواییی باوکی

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دواییی باوکی میری قەتەر، شێخ حەمەد بن خەلیفە ئال سانی، پرسەنامەیەک ئاراستەی میری قەتەر دەکات.

دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی: 

بە ناوی خوای بەخشندە و میھرەبان

بەڕێز، میری دەوڵەتی قەتەر، شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی بە دڵێکی پڕ لە خەم و پەژارەوە، ھەواڵی کۆچی دواییی باوکی بەڕێزتان، شێخ حەمەد بن خەلیفە ئال سانی- مان پێ گەیشت، ئەو کەسایەتییەی ژیانی خۆی بۆ خزمەتکردنی دەوڵەتی قەتەر و گەلەکەی تەرخان کردبوو.

لەم بۆنە خەمناکەدا، سەرەخۆشی و ھاوبەشیی قووڵی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان، بنەماڵە شکۆدارەکەتان، حکوومەت و گەلی برای قەتەر دەکەین. 

لە خودای مەزن دەپاڕێینەوە گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میھرەبانیی خۆی شاد بکات، لە بەھەشتی بەرینیدا جێگای بکاتەوە و سەبوری و ئارامی بە ئێوەش ببەخشێت.

 

إنا لله وإنا إلیه راجعون.

 

مەسعود بارزانی

١٢ی تەمووزی ٢٠٢٦