Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پەیامی هاوخەمیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی لیندسی گراهام

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی یەکشەممە، 12ـی تەممووزی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی بۆ کۆچی دوایی سیناتۆر لیندسی گراهام پەیامێکی هاوخەمیی لە تۆڕی کۆمەلایەتی ئێکس بڵاوکردەوە:

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی؛

زۆر بە داخەوە هەواڵی كۆچی دواییی دۆستی گەلی كورد سێناتۆر (لیندسی گراهام)ـم پێ گەیشت. ناو و هەڵوێستەكانی لیندسی گراهام وەك پشتیوانێكی وەفاداری مافە ڕەواكانی گەلی كوردستان هەمیشە لە بیرەوەریی خەڵكی كوردستاندا بە بەرزی دەمێننەوە.

پرسە و سەرەخۆشیم پێشكه‌ش به‌ خانەوادەى بەڕێزیان و تەواوی دۆست و ئاشنایانی دەكەم و هاوبەشی خەمیانم. ڕۆحی شاد بێت و هیوای ئارامی بۆ خانەوادە و كەسوكاری ده‌خوازم.