ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی کۆچی دوایی هەڤاڵ مزەفەر فاخیر هەرکی، پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری کۆچکردوو کرد و هاوسۆزی و هاوبەشیی خۆی بۆ خەمی گەورەی بنەماڵەکەیان دەربڕی.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی.
بۆ ماڵباتی بەڕێز و تێکۆشەری خوالێخۆشبوو (مزەفەر فاخیر هەرکی)
بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی هەڤاڵی خوالێخۆشبوو (مزەفەر فاخیر هەرکی)مان پێگەیشت.
بەو بۆنە غەمناکەوە، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم خزم، دۆستان و کەسوکاری خوالێخۆشبوو دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی ڕاستەقینەی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە و میهرەبان داواکارین، سەبووری، ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەک ببەخشێت و گیانی پاکی کۆچکردوویش بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
١١ی تەمووزی ٢٠٢٦