ھەولێر-KDP.info- لە ماوەی کاری کابینەی نۆیەم، حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەنگاوی گرینگی لە بوارەکانی چاکسازی، دیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییەکان و پشتگیری لە ئابووری و وەبەرهێنان و هه‌روه‌ها له بوارى چاكسازیی كارگێڕی، ناوە.
لە ئەنجامی پرۆسەی چاکسازی، ئه‌م كارانه كراون:
پرۆسه‌ى به‌بانكیكردن:
950 هه‌زار هه‌ژمارى بانكى بۆ مووچه‌خۆران له پرۆژه‌ى (هه‌ژمارى من) كراوه‌ته‌وه.
220 هه‌زار به‌كارهێنه‌ر 1.1 ملیۆن مامه‌ڵه‌ى پاره‌دانیان له پرۆژه‌ى پاره‌دانى دیجیتاڵى (ئی پسووله) ئه‌نجام داوه
لە بوارەی چاکسازیی کارگێڕی:
357,815 دۆسیەی فەرمانبەرانی شارستانی پێداچوونەوەیان بۆ کراوە.
88,900 ئەفسەر و پێشمەرگە لە چوارچێوه‌ى 38 لێوای سەربازی سه‌ر به 9 فیرقە و 2 فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانیی جێگیر كراون هاتوونه‌ته سه‌ر وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه.
29,338 دۆسیه‌ی خانەنشینی له وەزارەتی کاروبارى پێشمه‌رگه، بۆ وەزارەتی دارایی و ناوبووری گواستراونه‌ته‌وه.
4,189 دوومووچه‌یی نایاسایی بڕدراون.
1,478 دۆسیەی پله‌باڵا و تایبه‌ته‌كان پێداچوونه‌وه‌یان بۆ كراوه
402 دۆسیە ڕێكخراونه‌ته‌وه
پرۆسه‌ى خستنه‌سه‌ر وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه بۆ ده‌ڤه‌رى یه‌ك و ده‌ڤه‌رى دوو ده‌ستى پێكردووه
دامه‌زراندنى بانكی نیشتمانى:
250 ملیار دینار سەرمایەیه بۆ دامەزراندنی بانکی نیشتیمانی تەرخان کراوە.
گه‌ڕاندنه‌وه‌ى قه‌رزه‌كان
2.130 تریلیۆن دینار گه‌ڕاندنه‌وه‌ى قه‌رزى پێشینه و ئاسانكارى له كۆى 4.48 تریلیۆن دینار.
ئەم ئامارانە، ئاماژەن بە هەوڵەکانی کابینەی نۆیەم به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌سروور بارزانى، بۆ نوێکردنەوەی سیستەمی کارگێڕی، باشترکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و پشتگیری لە گەشەی ئابووری هەرێمی کوردستان.