ھەولێر-KDP.info- دادوەر عەبدولجەبار عەزیز حەسەن، سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی پێشکەشکردنی بەرزترین میدالیای دەوڵەتی ئیتاڵیا بە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نامەیەکی پیرۆزبایی ئاراستە کرد.
ئەمەش دەقی نامەکەیە:
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
به بۆنه‌ی به‌خشینی به‌رزترین مه‌دالیای ده‌وڵه‌تی ئیتالیا به به‌ڕێزتان، گه‌رمترین پیرۆزباییتان لێ ده‌كه‌م. وه‌رگرتنی ئه‌م میدالیایه له قۆناغێكی دژوار و ئاڵۆزدا كه جیهان و ناوچه‌كه و عێراق و له ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانیش پێی ده‌رباز ده‌بین، بایه‌خ و واتای قۆڵی خۆی هه‌یه و ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڕێزتان وه‌ك كه‌سێكی ئاشتیخواز و پارێزه‌ری مافه‌كانی مرۆڤ و پێكه‌وه‌ژیان و ته‌بایی، سه‌ركه‌وتوون له به‌دیهێنانی ئاشتی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته‌كان به‌ڕێگه‌ی گفتوگۆ و دیالۆگ. هه‌روه‌ها له‌ڕووی نێوده‌وڵه‌تیشه‌وه ئاماژه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان هۆكاری سه‌قامگیری و ئاشتی و ته‌باییه و به‌شێكه له چاره‌سه‌ر.
به‌خشینی ئه‌م میدالیایه له‌و قۆناغه‌دا بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانیش ئۆمێدبه‌خش و واتاداره و پێی سه‌ربه‌رزن كه پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له ناوچه‌كه و جیهاندا به‌هێزه و جێی بایه‌خ و گرنگیی نێوده‌وڵه‌تییه. به‌هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتر بۆ به‌ڕێزتان و به‌رهه‌م و ده‌سكه‌وتی زیاتریش بۆ خه‌ڵك و هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان
له‌گه‌ڵ رێزدا..
دادوه‌ر عبدالجبار عزیز حسن
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان