Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی پیرۆزبایی لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات

ھەولێر-KDP.info- دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی بەخشینی بەرزترین میدالیای ڕێزلێنانی سڤیلی کۆماری ئیتاڵیا بە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە.

ئەمەش دەقی پەیامەکەیەی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی:

دەستەى کارگێڕى مەکتەبى سیاسیى پارتى دیموکراتى کوردستان پیرۆزبایى لە نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان دەکات

بەبۆنەى بەخشینى بەرزترین میدالیاى ڕێزلێنانی سڤیلی کۆماری ئیتاڵیا بۆ بەڕێز نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایى ئاراستەى بەڕێزیان و خۆمان و گەلەکەمان دەکەین. بەخشینى ئەم خەڵاتە بەها بەرز و نێودەوڵەتییە، ئاماژەیە بۆ پێگە و کاریگەرى سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەسەر ئاستى ناوخۆ و نێودەوڵەتى و، هەوڵ و هەنگاوەکانى بەڕێزیان بۆ بەهێزکردنى دیبلۆماسیەتى هەرێمى کوردستان و پتەوکردنى پەیوەندییەکان و پێکەوەژیان و پاراستنى بەها هاوبەشەکان.

جارێکى دیکە خۆشحاڵى و پیرۆزبایى گەرمى خۆمان ڕادەگەیەنین و هیواى سەرفرازى و سەرکەوتنى بەردەوام بۆ ئەزموون و هەرێمەکەمان دەخوازین.

 

دەستەى کارگێرى مەکتەبى سیاسیى پارتى دیموکراتى کوردستان

٩ى تەمووزى ٢٠٢٦