Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

​وەفدێکی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان سەردانی لقی چواری پارتی کرد

سلێمانی-KDP.info- ​ئەمڕۆ چوارشەممە، بە مەبەستی پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، وەفدێکی باڵای لقی سلێمانیی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان سەردانی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد لە شاری سلێمانی.

​وەفدی میوان کە پێکھاتبوو لە بەڕێزان بەختیار مستەفا، بەرپرسی لقی سلێمانی، شەیدا مەعروف ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی، و ژمارەیەک لە کارگێڕان و ئەندامانی لقی حزبی زەحمەتکێشان، لە لایەن ئاری ھەرسین، بەرپرسی لقی چوار و بەشێک لە ھەڤاڵانی دەستەی کارگێڕیی لقەوە بە گەرمی پێشوازییان لێکرا.

​لە دیدارێکی دۆستانەدا، ھەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی ھەماھەنگی و بەردەوامیی سەردان و پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو حزب کردەوە، بە ئامانجی خزمەتکردنی زیاتری دۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتیی دەڤەرەکە و پاراستنی تەبایی نێوان لایەنەکان.