به‌غدا -KDP. info- نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنی هاوبه‌شی عێراق گوتی "له‌م كابینه‌یه په‌یوه‌ندی هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له بواری ئه‌منی زۆر باشه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی زیاتر له نێوان هه‌ردوولا هه‌بێت، كه ده‌بێته فاكته‌رێك بۆ سه‌قامگیری عێراق و هه‌رێمی كوردستان، ئێستا پرسی دانانی سیسته‌می به‌رگری بۆ هه‌رێمی كوردستان له قۆناغی گفتوگۆ دایه."
لیوا فایق ئه‌نوه‌ر مزوری، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی "له‌م كابینه‌یه په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراق زۆر باشه و به‌رده‌وام سه‌ردان و هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان هه‌ردوولا هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی عێراق و هه‌رێمی كوردستان سه‌قامگیری بێت، چونكه هه‌بوونی په‌یوه‌ندی باش فاكته‌رێكه بۆ سه‌قامگیری وڵات، هه‌ر بۆیه له ماوه‌ی ڕابردوو شاندێكی باڵای ئه‌منی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد و وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش سه‌ردانی به‌غدای كرد و زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا."
لیوا فایق ئه‌نوه‌ر مزوری گوتیشی "كار ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له هێرشه‌كان پارێزراو بێت و دڵنیایی بدرێته كۆمپانیا بیانییه‌كان کە له هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش گفتوگۆ ده‌كرێت بۆ دانانی سیسته‌می به‌رگری دژی فڕۆكه و درۆن لە هەرێمی کوردستان، بۆیه بڕیاره سه‌ردان و گفتوگۆ به‌رده‌وام بێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر گرفتێك هه‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێت، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ئاماده‌یی نیشانداوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیه‌ی هه‌یه زیاتر بكرێت."
ده‌شڵێت "دانانی سیسته‌می به‌رگری بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته دڵنیایی بۆ كۆمپانیاكانی له هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كه‌ن و مه‌ترسی له‌سه‌ریان نه‌مینێت."
بڵند ئیبراهیم