Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە پاتریارکی کەنیسەی کلدانی لە عێراق و جیهان دەکات

ھەولێر-KDP.info-  پاشنیوه‌ڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە 2026/7/7، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە جەنابی مار پۆڵسی سێیەم نۆنا، پاتریارکی کەنیسەی کلدانی لە عێراق و جیهان کرد.

لە دیدارێکدا، بارودۆخى گشتیى پێكهاته‌كان و مه‌سیحییه‌كان به‌تایبه‌تى، گرنگیى پاراستنى کولتووری پێکەوەژیان، یه‌كترقبووڵكردن و لێبوردەیی له‌نێوان پێکهاتە جیاوازەکاندا له‌ هەرێمی کوردستان و عێراق تاوتوێ کران.

له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ مه‌سیحییه‌كان به‌شێكى ڕه‌سه‌نى پێكهاته‌كانى گه‌لى كوردستانن‌ و وه‌ك هه‌میشه‌ پارێزه‌رى مافه‌كانیان ده‌بێت، هه‌روه‌ها دڵنیاى كردنه‌وه‌ كه‌ كوردستان بۆ هه‌میشه‌ بێ جیاوازى به‌ لانه‌ و نیشتمانى ته‌واوى پێكهاته‌كانى ده‌مێنێته‌وه‌ و پارێزه‌رى كولتوورى فره‌یى ده‌بێت.

لای خۆیەوە، جەنابی پاتریارک ستایشی ڕۆڵی مێژوویی و بەردەوامی هەرێمی کوردستانی کرد وەک پەناگەیەکی ئارام بۆ سەرجەم پێکهاتە ئایینی و نەتەوەیییەکان، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینى بۆ ڕۆڵ و پشتگیریى به‌رده‌وامى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌ مافى پێكهاته‌كان دووپات كرده‌وه‌.