Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سه‌رۆكی حكوومه‌ت سەرەخۆشی لە بنەماڵەی کازم شانەدەری دەکات

ھەولێر-KDP.info- سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی كۆچی دوایی کازم شانەدەری پێشمەرگەی کۆماری کوردستان و هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و هەڤاڵیی بارزانیی نەمر بۆ یەکێتیی سۆڤیەت، په‌یامێكی هاوخه‌می بڵاو كرده‌وه‌.

ده‌قی په‌یامه‌ هاوخه‌مییه‌كه‌ی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت:-

بە داخێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی کازم مستەفا ئۆمەر، ناسراو بە کازم شانەدەری، پێشمەرگەی کۆماری کوردستان و هەڤاڵیی بارزانیی نەمر بۆ یەکێتیی سۆڤیەت و بەشداریی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵانم بیست. کازم شانەدەری خەباتکارێکی دێرین و تێکۆشەرێکی قارەمان و ناسراوی کوردستان بوو، کە هەموو ژیانی خۆی لە پێناو بەرگریکردن لە مافە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان بەخت کرد.

پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆم ئاراستەی بنەماڵە تێکۆشەرەکەی و هەڤاڵ و دۆستەکانی دەکەم و هاوخەمیانم. خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە هەموومان ببەخشێت.

 

مەسرور بارزانی
‎سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
٥-٧-٢٠٢٦