Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

‎سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌خۆشى له‌ بنه‌ماڵه‌ى كازم شانه‌ده‌رى ده‌كات

ھەولێر-KDP.info- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، بۆ کۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ى دێرین و تێكۆشه‌رى دیارى كوردستان و هه‌ڤاڵى بارزانیى نه‌مر له‌ كۆمارى كوردستان (كازم شانه‌ده‌رى) پرسەو سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادەکەیان دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان.

بۆ كۆچى دواییى پێشمه‌رگه‌ى دێرین و تێكۆشه‌رى دیارى كوردستان و هه‌ڤاڵى بارزانیى نه‌مر له‌ كۆمارى كوردستان و كاروانه‌ مێژوویییه‌كه‌ى بۆ سۆڤیه‌تى پێشوو، خوالێخۆشبوو كازم شانه‌ده‌رى، سه‌ره‌خۆشیى قووڵم پێشكه‌ش به‌ بنه‌ماڵه‌ و كه‌سوكارى به‌ڕێزیان ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌میانم. له‌ خواى مه‌زن داواكارم گیانى به‌ به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.

خوالێخۆشبوو كازم شانه‌ده‌رى، نموونه‌ى مرۆڤێكى قوربانیده‌رى نیشتمانپه‌روه‌ر و پاك و دڵسۆزى كورد و كوردستان بوو كه‌ له‌ شۆڕشه‌كانى كوردستاندا له‌گه‌ڵ هاوڕێ و هاوبیر و هاوسه‌نگه‌رانیدا، هه‌موو ژیانى خۆى له‌پێناوى ماف و دۆزى ڕه‌وا و سه‌رفرازى و ئازادیى گه‌له‌كه‌یدا به‌سه‌ر برد و له‌و ڕێگه‌یه‌دا ڕه‌نج و ماندووبوون و زه‌حمه‌تێكى زۆرى كێشا. گیانى شاد و یادى به‌خێر.

نێچیرڤان بارزانى
‎سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2026/7/5