ھەولێر-KDP. info- هۆبەی بەدواداچوونی میدیایی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بەناونیشانی "بروسکە وەڵامێک بۆ شاسوار"، ئەم پەیامەی راگەیاند:
لێدوان و ڕەفتارەکانی شاسوار عەبدولواحید ڕەنگدانەوەی بچوک و سووک بینینی کەسایەتیی خۆیەتی.
هەرکەسێک تۆزقاڵێک نرخ بۆ خەڵکێک دابنێت، کە ئیشی لەگەڵ دەکەن و ڕێز قایل بێت، ئەوا ئەوەندە نزم قسە ناکات و بەم ڕەفتارانە ئیحراجیان ناکات و کورتان لەخۆی ناکا !!...
کەسێک کە خاوەنی ئەم قسە و ڕەفتارانە بێت ئەوەندە بە بچوک و دەروون شێواوی دەبینین، کە شایستەی وەڵامدانەوە نییە.
هۆبەی بەدواداچوونی میدیایی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان