Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

بە بەشداریی لقەکانی (١، ٨، ٩، ١٨، ٢٠)ی بەهدینان خولی پێگەیاندنی کادیران کۆتایی هات

دهۆک-KDP.info- مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەهدینان، لە چوارچێوەی ستراتیژیەتی گەشەپێدانی تواناکانی کادیراندا، خولێکی تایبەت و فراوانی هۆشیاریی سیاسی و میدیایی بۆ کادیرانی لقەکانی (١، ٨، ٩، ١٨، و ٢٠) ڕێکخست. لەم خولە زانستییەدا، کە ١٤ گەڕی خایاند، چەندین تەوەری گرینگی پەیوەست بە بنەماکانی سەردەمی ڕاگەیاندن و ئاراستەکردنی گوتاری سیاسی لە لایەن شارەزایانەوە پێشکەش کران.

لە چوارچێوەی ستراتیژیەتی گەشەپێدانی کادیران و بڵندکردنی ئاستی هۆشیاریی سیاسی و میدیاییدا، مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەهدینان، خولێکی تایبەتی بۆ کادیرانی لقەکانی (١، ٨، ٩، ١٨، و ٢٠) کردەوە.

لەو خولەدا، کە ١٤ گەڕی خایاند، چەندین تەوەر و بابەتی زانستی و پراکتیکیی گرنگ و پەیوەست بە هۆشیاریی سیاسی و بنەماکانی سەردەمی ڕاگەیاندن، لە لایەن بەرپرس و ئەندامانی (ژووری هاوپەیمانیی سیاسیی دیجیتاڵی)ـیەوە پێشکەش کران.

ئامانجی سەرەکیی ئەم خولە، بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی هزری و سیاسیی کادیرانە، لەگەڵ ڕوونکردنەوەی دیدگای ستراتیژی و واقیعیی پارتی لە پەیڕەوکردنی بنەما زانستییە مۆدێرنەکانی میدیادا، بۆ داڕشتن و ئاراستەکردنی گوتاری سیاسی لە کایەی ڕاگەیاندندا.