Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

لە سلێمانی، عەلی حوسێن و ئەحمەد کانی هەنگاوەکانی کاری حزبییان لە سنوورەکە تاوتوێ کرد

سلێمانی-KDP.info- سلێمانی بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی-ھەڵەبجە-ڕاپەڕین، پێشوازی لە بەرپرسی بەشی دیراسات و پێگەیاندنی پارتی کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا ھەماھەنگی نێوان ئۆرگانەکان و ڕێنماییەکانی سەرۆک بارزانییان بۆ قۆناغی داھاتوو دووپات کردەوە.

لە شاری سلێمانی، عەلی حوسێن ئەندامی مەکتەبی سیاسی (پ.د.ک) و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی-ھەڵەبجە-ڕاپەڕین، بە ئامادەبوونی ساناو فەرەیدون جوانڕۆیی یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەب و ھەڤاڵانی بەرپرسی لقەکانی (٤-١١-١٢-٢١) و ھەڤاڵانی مەکتەب، پێشوازیان کرد لە ئەحمەد کانی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی بەشی دیراسات و پێگەیاندنی مەکتەبی سیاسی و شاندی یاوەری، کە سەردانی شاندەکە بە مەبەستی ھەماھەنگی زیاتری نێوان ئۆرگانەکانی حزب بوو.

لە کۆبوونەوەکەدا، وێڕای بەخێرھاتنی شاندی میوان، عەلی حوسێن بەوردی باسی بارودۆخی کاری حزب و بەرنامە و کاری پارتی لە سنووری مەکتەبی ڕێکخستن بۆ ھەڤاڵان شیکردەوە، پاشان بەرپرسی بەشی دیراسات و پێگەیاندن دوای دەستخۆشی، بەبایەخەوە لە کارەکانی ڕوانی و ئەم جۆرە ھەماھەنگی و کۆبوونەوە مەیدانیانەی بۆ دیراسەیەکی وردتری کاری حزبی و بارودۆخی سنوور و ناوچەکە بە گرنگ وەسف کرد و بەوردی تیشکیان خستە سەر باشتر وردکارکردنی ئۆرگانەکانی حزب.

ھاوکات ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە بەوردی تیشکیان خستە سەر ھەنگاوەکانی داھاتوو و ھەڵسەنگاندنی بارودۆخی ئایندی کاری حزبی و بارودۆخی گشتی، ھەروەھا جەخت لەسەر بەرنامەی وردتر و گشتگیرتر کرایەوە بۆ خزمەتی زیاتری ھەڤاڵانی پارتی.

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی-ھەڵەبجە-ڕاپەڕین جەختی لەوە کردەوە کە ڕێنمایی سەرۆک مەسعود بارزانی و سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەیە ھەمیشە دیراسەی ورد و قووڵی بارودۆخی حزب و گشتی بکرێت و بەوردی ھەنگاو بۆ ئامانجەکان لەپێناو پێشکەوتن و سەرکەوتنی زیاتری پارتیمان و کوردستان بنرێت، بەو ئاراستەیەی کە گرنگە کادیرانی حزب لە سەرجەم ئۆرگانەکان بەوردی و بەھەستکردن بە بەرپرسیارێتی دیراسەی بارودۆخ بکەن و کار بکەن.