Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

هاووڵاتیانی دەروازەی ڕاپەڕین بۆ حزبەكان: پەرلەمان بكەنە جێگای چارەسەری كێشەكان

راپەڕین-KDP. info-  ڕۆژنامەنووسان و چالاكوانانی ئیدارەی ڕاپەڕین دەڵێن "پەیامەكەی 27ـی حوزەیرانی پارتی دیموكراتی كوردستان، گەڕانەوەی شكۆیە بۆ پەرلەمان و چارەسەركردنی كێشەكانە لەو دامەزراوەی نوێنەرایەتی گەل دەكات، ئیدی كاتی ئەوەیە ئەو لایەنانەی خەمی خاك و خەڵكی كوردستانیانە ڕوو لە پەرلەمان بكەن و گفتوگۆی بنیاتنەرانە بكەن بۆ چارەسەر كردنی كێشەكان."

ئامانج خدر، ڕۆژنامەنووس "بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند "پارتی لە کۆتا هەڵوێستی دووبارە پەرلەمانی وەک شکوی دەنگدەری کوردستانیان کردەوە حەکەم و داوای لە لایەنەکان کرد پەرلەمان بکەنە شوێن و سەکۆی نیشتمانی بۆ پرسە نیشتمانییەکان.
داوای کرد وەک چۆن هەموو میکانیزمەکانی دیکە نەبوونە دەرچەی هەرێم، بفەرموون پەرلەمان بکەنە پێگە و سەنگەر و سەکۆی یەکلایکردنەوەی پرسە نیشتمانییەکان، ئەوەش لە سۆنگەی خەمی نیشتمانی و هەستی بەرپرسیاریەتی سەرۆك بارزانی و پارتییە بۆ تێپەڕاندنی چەقبەستوویی سیاسی، دووبارە گێڕانەوەی شەرعییەت بۆ دامەزراوەکانی هەرێم، کەسانێکی دوور لەهەستی نیشتمانی داوای نەمانیان دەکرد، بەدیدی من، گەڕانەوە بۆ پەرلەمان دووبارە گێڕانەوەی شکۆیە بۆ ئەو دامەزراوە دەستوورییە، لەلایەکی دیکەوە گێڕانەوەی بەهای دەنگی تاکی کوردستانی و دانانی بەهایە بۆ دەنگ و پێگەی تاکی کوردستانی لەلایەن پارتی، ئەركی ئەخلاقی و نیشتمانی دەكەوێتە سەر ئەو حزبانەی كورسییان لە پەرلەمان هەیە هەنگاوی كاراكردنەوەی پەرلەمان بنێن."
پارێزەرنه مام  كەمان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاند " "پارتی وەك هێزی براوە و خاوەن گەورەترین پێگەی جەماوەری لە كوردستان، بانگێشتی هەموو لایەکانی كردووە کە كورسیان هەیە، بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان، لە ڕوانگەی بەرپرسیارەتی نیشتمانی و ئەخلاقی و مێژوویی، ئەم دۆخە چەقبەستووە مەترسیی گەورەی هەیە بۆسەر پێگەی كوردستان، پارتی پێمان دەڵێ، كێ هۆكاری ئەم دۆخە سیاسییەی كوردستانە، ئەركی لایەنە سیاسییەكانە، بۆ لەبەرچاوگرتنی پێگەی قەوارەی دەستووریی كوردیستان، دەبێت سازانی نیشتمانی و گەڕانەوە بۆسەر مێزی گفتوگۆ و كاراكردنەوەی پەرلەمان ئەنجام بدرێت، وازهێنان لە بەرژەوەندی تایبەتی شەخس و حزب، چەقی شەرعییەتی سیاسیی خەڵكی كوردستانە، لایەنەكان ئەندامانی خۆیان لە پەرلەمان بگەڕێننەوە بۆ پەرلەمان، ئەمە بەرپرسیارەتی ئەخلاقی و مێژووییە بەرامبەر گەلەكەمان، بایكۆتکردنی گرنگی تەشریعی بێمتمانەیی دروست دەكات لە ناوخۆی كوردستان و دەوڵەتانی ئیقلیمی و جیهانی."
شازاد حەمەدئەمین چالاكوانی كۆمەڵگای مەدەنی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند "پێویسترین هەنگاو بۆ بەهێزكردنەوەی قەوارەی دەستووری كوردستان، كاراكردنەوەی پەرلەمان و پێكهێنانی كابینەی دەی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە، لایەنە سیاسییەكان بەگشتی بەخۆیاندا بچنەوە و بەدەم داواكاری پارتییەوە بڕۆن و بچن پەرلەمان كارا بكەنەوە كە ئەركێكی ئەخلاقی و نیشتمانییە."
هەروەها دەڵێ "سەرۆك بارزانی، دەستپێشخەری هەبوو بۆ ئەو دۆخەی هەیە، گەلی كورد گەواهیدەری ئەوەیە پارتی و سەرۆك بارزانی، ڕێز لە ئیرادە و خواستی گەلی كورد دەگرن، پێویستە حزبەكانی تریش لە بەرگی تەسكی بەرژەوەندی شەخسی بێنە دەرەوە، شان بەشانی پارتی كاربكەن بۆ كۆتایی هێنان بە چەقبەستوویی سیاسی كوردستان و لە پەرلەمانەوە گفتوگۆی بەرهەمدار و بەرپرسیارانە، بە ئاراستەی چارەسەركردنی كێشەكان دەست پێبكەن."

عەزیز ڕەسووڵ