ھەولێر-KDP.info- لقی ١٦ی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئامادەبوونی بەرپرسی لق و هەڤاڵانی دەستەی کارگێڕی، پێشوازی لە بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێر دەکات. لەم کۆبوونەوەیەدا، کە بە مەبەستی پەرەپێدانی کاروباری ڕێکخستن بەڕێوەچوو، چەندین پرسی گرنگی هەنووکەیی و بارودۆخی سیاسیی ناوچەکە تاوتوێ کران و پلان و بەرنامەی تۆکمە بۆ قۆناغی داهاتوو داڕژران.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٦، ئاری نانەکەلی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی و بەرپرسی لقی ١٦، بە ئامادەبوونی هەڤاڵانی دەستەی کارگێڕیی لق و بەرپرسانی لێژنەی ناوچەکان، پێشوازی لە د. پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان کرد.
کۆبوونەوەکە بە مەبەستی تاوتوێکردنی چەندین پرسی گرنگ و بابەتی هەنووکەیی، لەگەڵ شرۆڤەکردنی بارودۆخی سیاسی و دوا پێشهاتەکان ئەنجام درا، تێیدا ئامادەبووان بیروڕایان لەسەر ئۆرگانە حزبییەکان ئاڵوگۆڕ کرد و پلان و بەرنامەی تایبەتیان بۆ سەرکەوتنی کارەکانی قۆناغی داهاتوو داڕشت.
