هه‌ولێر-KDP. info- پارێزگاری هه‌ولێر گوتی "له به‌رده‌وامی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی ڕووناكی له هه‌رێمی كوردستان، له سنووری پارێزگای هه‌ولێر دوو قه‌زای دیكه كاره‌بایان ده‌بێته 24 كاتژمێری، ئه‌وانیش هه‌ردوو قه‌زای شه‌قڵاو و مه‌خمورن."
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی "جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی ڕووناكی له هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامە، تیمه‌كانیش به‌به‌رده‌وامی كار ده‌كه‌ن، ئێستا له هه‌ردوو قه‌زای شه‌قڵاوه و مه‌خمور كار ده‌كه‌ن و بڕیاره له چه‌ند ڕۆژی داهاتوو لەو دوو قه‌زایه‌ش كاره‌با ببێته 24 كاتژمێری، به‌مه‌ش هه‌ولێر به‌ته‌واوی كاره‌بای ده‌بێته 24 كاتژمێری و پڕۆژه‌ی ڕووناكی له هه‌موو هه‌ولێر ته‌واو ده‌بێت."
ئومێد خۆشناو گوتیشی "ئێستا تیمه‌كانی پڕۆژه‌ی ڕووناكی له هه‌ردوو قه‌زای شه‌قڵاوه و مه‌خمور كار ده‌كه‌ن و له‌قۆناغی كۆتایی كاره‌كاندان، له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوو هه‌ردوو قه‌زا هاوشێوه‌ی هه‌ولێر ده‌بنه خاوه‌ن كاره‌بای به‌رده‌وام، ئه‌وه‌ش هه‌نگاوێكی دڵخۆشكه‌ره، خه‌ڵكی ئێمه ده‌بێته خاوه‌ن كاره‌بای به‌رده‌وام."
بڵند ئیبراهیم