Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی پەرلەمانی کەنەدا دەکات

ھەولێر-KDP. info-  پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 2026/6/28، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندێکی گرووپی دۆستایەتیی کەنەدی-کوردی لە پەرلەمانی کەنەدا کرد کە لە بەڕێزان ئەحمەد حوسێن، سه‌رۆکی لیژنه‌ی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان و زیاد ئەبولتەیف ئەندامی پەرلەمان، پێکهاتبوو.


لە دیدارێکدا کە ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە کەنەدا ئامادەی بوون، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ کەنەدا تاوتوێ کران و جەخت له‌ ڕۆڵی گرنگی ڕەوەندی کوردستانی بۆ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ که‌نه‌دا کرایەوە.

لای خۆیانەوە، شاندی میوان ستایشی دۆخی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی پێکهاتەکان و گرنگیی پاراستنی سەقامگیرییان لە هەرێمی کوردستان کرد، هەروەها پشتگیریی که‌نه‌دایان بۆ گەلی کوردستان دووپات کردەوە.

دوایین پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی و ئەمنیی ناوچەکە، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.