هه‌ولێر -KDP. info- سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان گوتی "سیسته‌می ئه‌سیكۆدا په‌یوه‌ندی زۆری به ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانه‌وه هه‌یه، وه‌به‌رهێنه‌رانی ئێمه‌ش سودی لێ وه‌رده‌گرن."
د.محه‌مه‌د شوكری، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی "زۆرینه‌ی كاره‌كانی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان په‌یوه‌ندییان به سیسته‌می ئه‌سیكۆداوه هه‌یه، وه‌كو لێخۆشبوونی گومرگی و كۆمپانیای وه‌به‌رهێنان، چونكه کاتێک سنووره‌كان كار به سیسته‌می ئه‌سیكۆدا ده‌كه‌ن، وه‌به‌رهێنه‌رانی ئێمه‌ش سودی لێ وه‌رده‌گرن، وه‌كو پرسه‌كانی گومرگی، بۆیه په‌یوه‌ندی زۆری به وه‌به‌رهێنان هه‌یه."
د.محه‌مه‌د شوكری گوتیشی "ئه‌و شانده‌ی ڕێككه‌وتن له‌باره‌ی سیسته‌می ئه‌سیكۆدا له نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا ده‌كه‌ن، نوێنه‌ری ئێمه‌شیان له‌گه‌ڵدایه، ڕێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی عێراق كردووه، ئێمه سود له هه‌ردوو یاسای وه‌به‌رهێنانی هه‌رێم و عێراق وەربگرین له هه‌موو خاڵه سنووریه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش."
بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو شاندێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی پرسی ڕێكاره‌كانی جێبه‌جێكردنی سیسته‌می ئه‌سیكۆدا سه‌ردانی به‌غدا بكات، كه نوێنه‌ری هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كانی تێدا ده‌بێت."
بڵند ئیبراهیم