Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

وەزارەتی دارایی: بەغدا 48 ترلیۆن دیناری لە شایستەکانی هەرێم بڕیوە

هه‌ولێر-KDP.info- بەپێی نوێترین داتاکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کە لە نووسراوی کار و چالاکی و چاکسازییەکانی ساڵانی 2019 تا 2025 بڵاوکراوەتەوە، ڕایگەیاندووە، حکوومەتی فیدراڵ لە حەوت ساڵی رابردوودا تەنیا 42%ی کۆی پشکی هەرێمی کوردستانی لە بودجەی گشتی ڕەوانە کردووە.

لە زانیارییە وردەکان و ئەو خشتانەی لە پەرتووکەکەدا خراونەتە ڕوو، ئاماژە بەوە دراوە، لە کۆی زیاتر لە 79 ترلیۆن دینار کە پشکی هەرێمی کوردستان بووە (دوای دەرکردنی خەرجییە سیادییەکان و حاکیمە)، حکوومەتی فیدراڵ تەنیا 33 ترلیۆن دیناری بۆ مووچەی فەرمانبەران ناردووە.

بەپێی ئەم ئامارانە، حکوومەتی فیدراڵ زیاتر لە 48 ترلیۆن دیناری لە پشکی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بڕیوە. هاوکات لە ڕاپۆرتەکەدا جەخت کراوەتەوە کە لەو ماوەیەدا، بەغدا هیچ بڕە پارەیەکی بۆ خەرجییەکانی بەکارخستن و پڕۆژەکانی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان ڕەوانە نەکردووە.