Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پێشەوا هەورامانی دڵنیایی لەبارەی مووچەی مانگی شەش دەدات

ھەولێر-KDP.info-  پێشەوا هەورامانی رایگەیاند، حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق لەسەر ئاستی باڵا لەسەر هێڵن بۆ کەمکردنەوەی 120 ملیارەکە و لێکتێگەیشتنی ئەرێنی لەوبارەیەوە هەیە.


پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەێاند کە پێدانی 120 ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتی بە بەغدا هیچ پاڵپشتییەکی یاسایی نییە. ئێستا لێکتێگەیشتنێکی باش لەگەڵ بەغدا هەیە؛ ئامانج لێی کەمکردنەوەی بڕی ئەو پارەیەیە.

  دڵنیایی دا، ناردنی مووچە هیچ کێشەیەکی نییە، حکوومەتی عێراق هەموو جارێک وەک عورفێکی لێکردووە کە دوای مووچەی فەرمانبەرانی خۆیان، مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان خەرج دەکەن.

  وەزارەتی دارایی و ئابووریی کوردستان خەریکی کۆکردنەوەی داتاکانی داهاتی نانەوتییە؛ لەم ڕۆژانەدا ڕەوانەی بەغدای دەکات. هاوکات دیوانی چاودێریی دارایی عێراق وردبینی بۆ داتاکان دەکات.