به‌غدا-KDP.info- بڕیاره له سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو په‌رله‌مانی عێراق ده‌ست به كۆبوونه‌وه‌كانی بكاته‌وه، په‌رله‌مانتارێكی پارتیش ده‌ڵێ "فراكسیۆنی پارتی ئاماده‌كاری بۆ وه‌رزی نوێی یاسادانان ده‌كات."
كه‌وێ میرۆ، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو په‌رله‌مانی عێراق ده‌ست به كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌كات، ئه‌وه‌ش دوای كۆتاییهاتن به پشووی هاوینه و په‌رله‌مان و ده‌ستپێكردنی وه‌رزی نوێی یاسا دانان، كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان به‌گوێره‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ ئاماده ده‌كرێت، ئێمه‌ش وه‌ك فراكسیۆنی پارتی به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كانی داهاتووی په‌رله‌مان دەکەین."
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پارتی ده‌شڵێت "پێش ده‌ستپێكردنی كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان فراكسیۆنی پارتی لە به‌غدایە و ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ وه‌رزی نوێی یاسادانان، واته پێش كۆتایی هاتنی ئه‌م مانگه فراكسیۆنی پارتی له به‌غدا كۆده‌بێته‌وه و پلان و به‌رنامه‌ی خۆی ئاماده ده‌كات بۆ وه‌رزی نوێ."
له‌باره‌ی لیژنه‌كانی په‌رله‌مانیش كه‌وێ میرۆ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "به‌شێك له لیژنه‌كانی په‌رله‌مان دیاری كراون، به‌ڵام به‌شێكیان له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان دیاری ده‌كرێن، چونكه سه‌رۆك لیژنه‌كان به‌پێی وه‌زاره‌ته‌كانه، واته ئه‌گه‌ر كوتله‌یه‌ك وه‌زاره‌تێكی به‌ركه‌وتبێت سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێ‌نادرێت، بۆ ئه‌وه‌ی لیژنه بتوانێت چاودێری كاره‌كانی ئه‌و وه‌زاره‌تە بكات، ئێمه وه‌ك پارتی سه‌رۆكایه‌تی دوو لیژنه‌مان به‌رده‌كه‌وێت، مانگی داهاتوو سه‌رۆك لیژنه‌كان دیاری ده‌كرێن، مه‌رجیش نیه بكه‌وێته دوای ته‌واوكردنی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی ماون."
قائید میرۆ