ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە 22ی 6ی 2026 مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ئیلبروس کوتراشیڤ باڵوێزی ڕووسیا لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا کە ماکسیم ڕوبین کونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، هەردوولا جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ڕووسیا کردەوە.
باڵوێزی ڕووسیا ئاماژەی بەوە دا کە هەرێمی کوردستان، پێگەیەکی تایبەتی لەلای حکوومەت و سەرکردایەتی ڕووسیا هەیە و خواستی وڵاتەکەی بۆ پێشبردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی.
دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو .