ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٦، بە سەرپەرشتی فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، کۆبوونەوەیەکی بەرهەمدار لەگەڵ مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای بەغدا و بەرپرسی لقەکانی ٥ی بەغدا و ١٥ی خانەقین بەڕێوەچوو.
لەو کۆبوونەوەیەدا، کە بە ئامادەبوونی بەڕێزان هۆشیار زێباری و مەحموود محمەمەد، ئەندامانی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی بەڕێوەچوو، بە درێژی تیشک خرایە سەر کۆمەڵێک پرسی گرنگی ڕێکخراوەیی و تەنزیمی.
هاوکات لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، سەرجەم ئەو بابەتانەی پەیوەندییان بە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کاری پارتایەتییەوە هەیە لە سنووری پارێزگای بەغدا تاوتوێکران، و لە کۆتاییدا بەرنامە، دیدگا و پلانی داهاتووی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ کارکردن لەو دەڤەرانە بەڕوونی خرایە ڕوو.