ھەولێر-KDP. info- ڕۆژی یەکشەممە 21ی حوزەیرانی 2026 لە پیرمام سەرۆک مسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئوسامە نوجەیفی سکرتێری گشتیی حزبی موتەحدون و شاندێکی یاوەری کرد کە پێکهاتبوو لە ژمارەیەک کەسایەتیی سیاسیی عێراقی.
لەو دیدارەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و کۆسپ و دەرفەتەکانی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق خرایە بەرباس و گفتوگۆ و هەروەها جەخت لە هەماهەنگیی نێوان لایەنە سیاسییەکان بۆ تێپەڕاندن و چارەسەرکردنی کێشەکان کرایەوە.