ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی کۆچی دوایی کادیری تێکۆشەر و ئەندامی دەزگای ئەیلوول و گوڵان، خوالێخۆشبوو محەممەد بابەکر هێرۆیی، پرسەنامەیەک ئاراستەی بنەماڵە و خزم و کەسوکاری دەکات و هاوبەشیی خەمیان ڕادەگەیەنێت.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی:
بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کادیری تێکۆشەر و دڵسۆز، خوالێخۆشبوو (محەممەد بابەکر هێرۆیی) ئەندامی دەزگای ئەیلوول و گوڵانی دەڤەری پشدەر و بیتوێنمان پێگەیشت.
بە خەمبارییەوە پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم خزم و کەسوکاری خوالێخۆشبوو و، هەڤاڵانی دەزگای باڵای ئەیلوول و گوڵان دەکەین و، هاوبەشی خەمتانین.
لە خودای گەورە داواکارین سەبوری و دڵنەوایی بە هەموو لایەک ببەخشێت و گیانی کۆچکردوویش بە بەهەشتی بەرین شادبکات.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٦