Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

د. سالار عوسمان وانەیەک پێشکەش بە بەشداربووانی خولی (سەرکردەی گۆڕانکار) دەکات

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە میانەی سەردانێکیدا بۆ مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان، وانەیەکی تایبەتی لە ژێر ناونیشانی "پێگەی میدیای سەردەم لە گەیاندنی پەیامدا" بۆ بەشداربووانی خولی (سەرکردەی گۆڕانکار) پێشکەش کرد.

د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەردانی مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستانی کرد. لەم سەردانەدا، لەلایەن شڤان مەحموود، سکرتێری ڕێکخراوەکە و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەتەوە پێشوازییەکی گەرمی لێکرا.
 
دواتر و لە درێژەی سەردانەکەیدا، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن بەشداریی لە خولی (سەرکردەی گۆڕانکار)دا کرد، کە لەلایەن بەشی ڕۆشنبیری و توێژینەوە و پێگەیاندنی مەکتەبی سکرتاریەتی ڕێکخراوەکەوە بۆ ژمارەیەک لە کادیرانی یەکێتیی قوتابیان و لاوان ڕێکخرابوو. د. سالار عوسمان لەوێدا بابەتێکی گرنگی لەژێر ناونیشانی "پێگەی میدیای سەردەم لە گەیاندنی پەیامدا" پێشکەش بە ئامادەبووان کرد و تیشکی خستە سەر ڕۆڵ و گرنگیی ڕاگەیاندنی نوێ لە پەرەپێدانی توانای سەرکردایەتیکردندا.
 
لە کۆتایی چالاکییەکەدا، دەرگای گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی بیروڕا لە نێوان پێشکەشکار و بەشداربوواندا کرایەوە، بەمەش ئامادەبووان بە سەرنج و تێبینییەکانی خۆیان بابەتەکەیان زیاتر دەوڵەمەند کرد و کۆتاییان بە کارەکانی خولەکە ھێنا.