Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

کتێبی بەڵگەنامە و وتارەکانی سەرۆک بارزانی لە ساڵی ٢٠٢٥ چاپ کرا

ھەولێر-KDP.info- کتێبی ھەواڵ، پەیام، گفتوگۆ و وتارەکانی سەرۆک بارزانی ٢٠٢٥، وەک یەکێک لە گرنگترین بەرھەمە چاپکراوەکانی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، چاپ و بڵاوکرایەوە و کەوتە بەر دیدی خوێنەران.

لە ڕێگەی ئەم بەرھەمە مێژوویی و دۆکیۆمێنتارییەوە، توێژەران، میدیاکاران و سەرجەم ئەو کەسانەی لە بواری مێژوو، بەڵگەنامە و ئەرشیفدا کار دەکەن، دەتوانن سوودێکی ئێجگار زۆری لێ ببینن و لە کار و توێژینەوەکانیاندا وەک سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو پشتی پێ ببەستن.

ئەم ھەنگاوە، درێژەپێدەری پەیام و خزمەتە بەردەوامەکانی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتییە بۆ دۆکیۆمێنتکردنی وێستگە گرنگەکانی مێژووی ھاوچەرخ، پاراستنی سەرچاوە و بەڵگەنامە نەتەوەییەکان و دەوڵەمەندکردنی زیاتری کتێبخانەی کوردی