Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مەسروور بارزانی پێشوازی لە ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران دەکات

ھەولێر-KDP.info-  مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پۆستێکدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" (X)، پێشوازی لە واژۆکردنی ڕێککەوتنامەی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی ئێران کرد.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆستەکەیدا نووسیویەتی: "پێشوازی لە واژۆکردنی ڕێککەوتنامەی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئێران دەکەم."

مەسروور بارزانی هەروەها ئومێدی خۆی دەربڕیوە کە ئەم هەنگاوە ببێتە هۆی گۆڕانکاری ئەرێنی لە ناوچەکەدا و ڕایگەیاندووە: "هیوادارم ببێتە دەسپێکی وەرزی نوێی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا."

ئەم هەڵوێستەی سەرۆکی حکوومەت لە کاتێکدایە کە واژۆکردنی ئەم یاداشتە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا دەنگدانەوەی زۆری هەبووە و وەک هەنگاوێکی گرنگ بۆ کۆتاییهێنان بە گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبینرێت.