ئامێدی -KDP.info- قایمقامی قه‌زای ئامێدی ده‌ڵێ "ئامێدی مێژوویه‌كی زۆر كۆنی هه‌یه، به‌و هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك شوێنه‌واری گرینگ له قه‌زاكه هه‌ن، فەرەنساش نوژەنیان دەکاتەوە."
وارشین سه‌لمان، قایمقامی ئامێدی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "پێش چه‌ند ڕۆژێك كونسوڵی وڵاتی فه‌ره‌نسا له هه‌رێمی كوردستان (یان برایم) سه‌ردانی ده‌ڤه‌ری ئامێدی كرد و لەگەڵی كۆبووینەوە، باسی ڕه‌وشی ده‌ڤه‌ری ئامێدیمان به‌گشتی و به‌تایبه‌تی شوێنه‌وار و مێژووی ده‌ڤه‌رەکەمان کرد، هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌دا ژماره‌یه‌ك شوێنه‌واری ئامێدی وەک گۆڕستانی میران، كه‌نیسه‌ی كۆن، قوتابخانه‌ی قوبه‌هان و مزگه‌وتی كۆنی ئامێدی بەسەر کردەوە."
قایمقامی قه‌زای ئامێدی گوتیشی "به‌شێك له‌و شوێنه‌وارانه‌ی ئامێدی ئێستا كاری نوژه‌نكردنه‌وه‌یان تێدا ده‌كرێت، چه‌ندین شوێنه‌واریش لە له‌ناوچوون پارێزراون، كونسوڵی فه‌ره‌نسا ئاماده‌یی خۆی بۆ هه‌موو هاوكارییه‌ك به مه‌به‌ستی نوژه‌ن كردنه‌وه‌ی شوێنه‌واره‌كانی ئامێدی و پاراستنیان نیشاندا."
وارشین سه‌لمان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "قه‌زای ئامێدی یه‌كێك له شاره دێرینه‌كانی كوردستانە و ژماره‌یه‌كی زۆر شوێنه‌واری لێیە، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ستراتیژێكی به‌هێزی هه‌یه بۆ پاراستنی شوێنه‌واره‌كان، له‌وانه‌ش شوێنه‌واره مێژوویه‌كانی قه‌زای ئامێدی، وڵاتی فه‌ره‌نساش هاوكاره له نوژه‌نكردنه‌وه‌ی شوێنه‌واره‌كان، ئێمەش به‌رده‌وام ده‌بین له پاراستنیان."
قائید میرۆ