Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مەکتەبی سیاسیی پارتی پیرۆزبایی لە پارتی گەشەپێدانی تورکمان دەکات

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی (21)ه‌مین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی گەشەپێدانی تورکمان، بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و سەرکردایەتی پارتی گەشەپێدانی تورکمان کرد.

دەقی پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی (21)ه‌مین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی گەشەپێدانی تورکمان: 

بەڕێز/ سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی پارتی گەشەپێدانی تورکمان

بە بۆنەی (21)ه‌مین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی گەشەپێدانی تورکمان، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و سەرکردایەتی و سەرجەم کادیر و ئەندام و لایەنگرانتان دەکەین و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.
هیواخوازین ئەو دەرفەتە هاندەری زیاتری پتەوکردنی هەماهەنگی و هاوپەیمانی نێوانمان بێت بۆ یەکڕیزیی نێوان سەرجەم پێکهاتە و هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان لە پێناو زیاتر پێشخستن و داکۆکیکردن لە قەوارەی هەرێم و پاراستنی دەستکەوت و مافە ڕەواکانمان.

هەر سەرکەوتوو بن.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
17ـی حوزەیرانی 2026