هەولێر-KDP.info- شاندێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەردانی کاتێدرای مار یووسفی کلدانی له قەزای عه‌نکاو‌ە کرد و لەلایەن پاتریارک مار پۆڵسی سێیەم نۆنا، سه‌رۆكى كه‌نیسه‌ى كلدانى له عێراق و جیهان و ژماره‌یه‌ك له پیاوانى ئایین، کەسایەتی و پەرلەمانتارانی کریستیان پێشوازی لێ‌کرا.
له دیدارێكدا، شاندی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی، به‌ناوی جه‌نابی سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه، پیرۆزبایی گه‌رمیان پێشكه‌ش به پاتریارك مار پۆڵسی سێیەم نۆنا كرد.
پێکەوەژیان و پشتیوانیکردنی پێکهاتەکان و پاراستنی كلتووری پێکەوەژیانی ئاشتیانە لە هەرێمی کوردستان، ته‌وه‌رێكی سه‌ره‌كی گفتوگۆكان بوو. هاوكات ئاماژه به ڕۆڵی دێرینی هه‌رێمی كوردستان كرا له باوه‌شكردن و لەخۆگرتنی ژمارەیەکی زۆری ئاوارەکانی مەسیحی و پێکهاتەکانی دیکە، کە بەهۆی بارودۆخی ناوچەکەوە ڕوویان لە هەرێم کردووە.
له لایه‌كی دیكه‌وه، هه‌ردوولا باسیان له دۆخی ئارامی و ئاوەدانیی هەرێمی کوردستان کرد و تیشك خرایه سه‌ر گرنگیی ئەو پڕۆژە خزمەتگوزارییانەی کە لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ گەشەپێدانی دەڤەرەکە و خزمەتکردنی هاووڵاتیان جێبەجێ دەکرێن.
