Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەرەخۆشی لە ماڵباتی (مهندس ئەحمەد بریفکانی) دەکات

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خوشکی (مهندس ئەحمەد بریفکانی)، پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادەکەیان دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن.

بۆ بەڕێز (مهندس ئەحمەد بریفکانی)

بە خەم و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوشکی بەڕێزتانمان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، هاوبەشی خەمتانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین ئارامی و دڵنه‌وایی بە دۆست و خزم و هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و گیانی کۆچکردووش بەر دلۆڤانی خۆی بخات.

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
١٦ـی حوزەیرانی ٢٠٢٦