به‌غدا -KDP. info- نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنی هاوبه‌شی عێراق گوتی "ئامانجی سه‌ردانی شاندی ئه‌منی حكوومه‌تی عێراق بۆ هه‌رێمی كوردستان پاراستنی كیڵگه نه‌وتیه‌كان و كۆمپانیاكانی بواری نه‌وت و نه‌هێشتنی هێرشه‌كان بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و هه‌بوونی په‌یوه‌ندی زیاتر له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق له بواری ئه‌منیدا."
لیوا فایق مزوری، نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنی هاوبه‌شی عێراق، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی "سه‌ردانی شاندی ئه‌منی عێراق بۆ هه‌رێمی كوردستان و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن بوو له‌باره‌ی دۆخی ئه‌منی، به‌تایبه‌ت پاراستنی كۆمپانیا و كێلگه‌نه‌وتیه‌كان و هێرشی دڕۆنی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی ئالیه‌تێك دابنرێت چیتر هێرشی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان نه‌كرێت، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بێت، له‌م سه‌ردانه ته‌نیا گفتوگۆ كراوه، له داهاتوو سه‌ردان و گفتوگۆ به‌رده‌وام ده‌بێت."
نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنی هاوبه‌شی عێراق گوتیشی "گفتوگۆكراوه بۆ ئه‌وه‌ی سیسته‌می به‌رگری دڕۆنی دابنرێت و ڕێ بگیرێت له‌وه‌ی چیتر هێرش نه‌كرێته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی كۆمپانیاكان كاری خۆیان بكه‌ن، کە له قازانجی هه‌موو عێراق دایه نه‌ك ته‌نیا هه‌رێمی كوردستان، چونكه ئێستا نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ عێراق ده‌چێت و پێویسته ئه‌وانیش ڕێ بگرن له‌وه‌ی هێرش بكرێت، چاوه‌رێ ده‌كرێت له داهاتوو سه‌ردانه‌كان به‌رده‌وامیان هه‌بێت تاوه‌كو ده‌گه‌نه ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ئالیه‌تێك، دڵنیایی بدرێت به كۆمپانیا و كێلگه نه‌وتیه‌كان کە هێرشكردنه سه‌ریان دووباره نابێته‌وه، جگه له‌وه هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری له‌نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق زیاتر بكرێت، ئه‌مه‌ش له به‌رژوه‌ندی سه‌قامگیری هه‌موو عێراق و هه‌رێمی كوردستان دایه."
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه شاندێكی باڵای سه‌ربازی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی فه‌ریق ڕوكن عه‌بدولئه‌میر ڕه‌شید یاره‌ڵڵا، سوپاسالاری عێراق سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه."
بڵند ئیبراهیم