Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و باڵیۆزی بەریتانیا دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

ھەولێر-KDP. info-  پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 2026/6/15، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ئیرفان سدیق، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد.

لە دیدارێكدا، پەیوەندییەکانی بەریتانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، دۆخی سیاسیی عێراق و پێکهێنانی حکوومەتی فیدراڵی تاوتوێ کران و جەختیان لەسەر گرنگیی بەردەوامیی هاوکاری و هەماهەنگیی هێزە سیاسییەکان لەپێناو پاراستنی سەقامگیری، ئارامی و سه‌روه‌ریى وڵاتدا کردەوە.

هه‌ردوولا دەربارەی دۆخی سیاسی لە هەرێمی کوردستان و هه‌وڵه‌كان بۆ تێپەڕاندن و چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆیییەکان، بیروڕایان گۆڕییەوە، هەروەها به‌رده‌وامیى دیالۆگ و لێکگەیشتنى هەولێر ـ بەغدایان بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان، به‌ پێویست زانى.

دوایین پێشهاتە هەرێمییەکان و دۆخی ناوچەکە، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو؛ تیایدا وێڕاى پێشوازى، خۆشحاڵییان بە ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنی نێوان ئەمه‌ریکا و ئێران دەربڕی و هیوایان خواست ببێتە هۆکاری هێنانەدیی ئاشتی و سەقامگیرییەکی جێگیر لە ناوچەکەدا، هەروەها جەختیان لە گرنگیی چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشە و ناکۆکییەکان کردەوە.

به‌ڕێز كونسوڵى گشتیى به‌ریتانیا له‌ هه‌رێمى كوردستان، ئاماده‌ى دیداره‌كه‌ بوو.