Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ھەڵگور شێخ نەجیب بۆ KDP.info: نەخشەیەکی زۆر باش بۆ دابەشکردنی زەوی لە سۆران دانراوە

سۆران-KDP.info- سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی، ئامادەکاری زۆر باش کراوە بۆ دابەشکردنی زەوی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ئەمڕۆ بەشێک لە زەویەکان دابەشکرا و پرۆسەکەش بەردەوام دەبیت تاوەکو ھەموو ئەوانەی ڕەزامەندیان ھەیە زەوی وەربگرن.

ھەڵگور شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، نەخشەیەکی ڕێکوپێک بۆ دابەشکردنی زەوی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆ سۆران ئامادکراوە، کە دادپەروەریەکی تەواو ڕەچاوکراوە و مافی ھەموو فەرمانبەران بەپێی ساڵانی خزمەتی خۆیان دەبیت و ئەولەویەت بۆ ئەو کەسانەیە کە خزمەتیان زۆرە، بۆیە پرۆسەکە بەپێی سیستەمی ئەلیکترۆنی بەڕێوەدەچێت بۆ ئەوەی مافی کەس نەخورێت و ئەمڕۆ بەشێک لە زەویەکان لە سنووری قەزای خەلیفان چووە بواری جێبەجێکردنەوە.

ھەڵگورد شێخ نەجیب گوتیشی، ھەموو ئەوانەی مافی وەرگرتنی زەویان ھەیە دڵنیایان دەکەینەوە کارکردن لەسەر ئامادەکردنی زەوی و نەخشەکان تەواوبووە و لە ماوەیەکی نزیکدا لە ناوەندی سۆرانیش زەوی دابەش دەکرێت و لە قەزاکانی مێرگەسۆر و رەواندز و سیدەکان پرۆسەی ئامادەکردنی زەوی بەردەوامە و دوای تەواوبوونی ئامادەکاری و ڕێکارەکان زەوی دابەش دەکرێت.

سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەشڵێت، کاردەکەن لەو شوێنانەی زەوی دابەش دەکرێت بەشێوازێکی مۆدێرن و شارستانی بن کە ھاووڵاتیان بتوانن سوود لەو زەویانە وەربگرن بەسەریان دابەش دەکرێت، بۆیە ئامادەکاری بەردەوام دەکرێت بۆ ئەوەی ئەوانەی ڕەزامەندیان ھەیە زەویان بەسەردا دابەش بکرێت.

بڵند ئیبراھیم