Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد و دۆخی گشتی عێراق و دوایین گۆڕانکاری و پێشھاتەکانی ناوچەکە تاوتوێ کران. ھەروەھا جەخت لە پێویستیی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان کرایەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە ١٥ـی حوزەیران، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ عیرفان سدیق، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا، وێڕای تاوتوێکردنی دۆخی گشتی عێراق و دوایین گۆڕانکاری و پێشھاتەکانی ناوچەکە، جەخت لە پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و شانشینی یەکگرتوو کردەوە. 

ھەردوولا ھاوڕابوون لەسەر پێویستیی پشتیوانیکردنی حکوومەتی فیدراڵ لە پێناو پاراستنی ئاشتی و سەقامگیریی و ڕووبەڕبوونەوەی ئاستەنگ و ئاڵنگارییەکان. لەمبارەیەوە باڵیۆزی بەریتانیا سەردانی مانگی ڕابردووی سەرۆکی حکوومەتی بۆ بەغدا بەرز نرخاند و بە سەرکەوتووی ناوبرد بە ئاراستەی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، جەخت لە پێویستیی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان وەک دامەزراوەیەکی گرنگیی یاسادانان کرد بۆ کۆتاییھێنان بە چەقبەستوویی سیاسی لە ھەرێمی کوردستان.