هەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران دەکات و هیوا دەخوازێت هەموو لایەنەکان بە نیازپاکی کار بۆ جێبەجێکردنی تەواوی ڕێککەوتنەکە بکەن.
ڕۆژی دووشەممە 15ـی حوزەیرانی 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا کە لە پلاتفۆڕمی (ئێکس) بڵاوی کردووەتەوە، پێشوازی لە ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران دەکات.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان نووسیویەتی، "هیوادارم هەموو لایەنەکان بە نیازپاکی کار بۆ جێبەجێکردنی تەواوی ڕێککەوتنەکە بکەن بۆ بەهێزکردنی سەقامگیری، ئاسایش و خۆشگوزەرانیی ناوچەکە".
هاوکات ئهوپهڕی پێزانینی خۆی بۆ هەموو ئەو لایەنانە دەربڕی کە ڕۆڵیان لە ئاسانکاری و پشتگیریکردنی ئەم دەستکەوتەدا، هەبووە.