هەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەک ئاراستەی مامۆستا سەڵاحەددین محەمەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دەکات و هاوخەمی خۆی بۆ کۆچی دوایی مامۆستا حوسێن محەمەد بەهائەدینی برای دەردەبڕێت.
دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حکوومەت
بەڕێز مامۆستا سەلاحەددین محەممەد بەهائەددین ، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان:
بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی برا گەورەتان، خوالێخۆشبوو مامۆستا حوسێن محەممەد بەهائەددین-م بیست، پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و هاوبەشی خەمتانم، خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە بنەماڵە بەڕێزەکەتان ببەخشێت.
مەسروور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
١٤ـی حوزەیرانی ٢٠٢٦