Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پارتی برووسکەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان- سووریا دەکات

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی (٦٩)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان- سووریا، برووسکەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی سکرتێر و سەرکردایەتیی ئەو پارتە دەکات و تێیدا جەخت لەسەر هاوپەیمانیەتی و هەماهەنگیی پتەوی نێوانیان دەکاتەوە لە پێناو بەدیهاتنی مافەکانی گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان.

دەقی پەیامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان:

بەڕێزان/سکرتێری گشتی و  ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی و سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان- سووریا

 بەبۆنەی(٦٩)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان- سووریا، پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوە بەڕێز و ئەندامان و لایەنگرانی پارتە تێکۆشەرەکەتان دەکەین، ئومێدەوارین بەردەوام بن لەسەر ئەو ڕێبازە ڕەسەن و ڕاستەقینەی خەبات لە پێناو بەدیهاتنی مافە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکانی گەلەکەمان لە ڕۆژئاوای کوردستاندا.

پارتی دیموکراتی کوردستان- سووریا پارتێکی ڕه‌سه‌ن و هه‌ڵقوڵاوەی ناو جه‌رگه‌ی كۆژان و ئازاره‌كانی جه‌ماوه‌ری گه‌لی كوردستانە له‌ كوردستانی سوریا، ئەو حزبە دێرین و سەنگین و تێکۆشەرەیە کە ڕۆڵی لە ڕەوتی بزووتنەوەی رزگارییخوازیدا دیار و کاریگەرە و، هەمیشە پێشەنگی کاروانی قوربانیدان و خەبات بووە.

 لەم یادەدا، وێڕای پیرۆزبایی و بەرزنرخاندنی (٦٩)ساڵ خەباتی  پڕ بەخشش و قوربانیدانتان،  جەخت لەسەر هاوپەیمانیەتی و هەماهەنگی پتەوی نێوانمان، هەروەها پتەوکردنی بنەما ڕاست و دیموکراسییەکان بۆ دابینکردنی ئایندەیەکی گەش بۆ گەلەکەمان دەکەینەوە.

 

 جارێکی دیکە پیرۆزباییتان لێدەکەین و هەر سەرکەوتوو بن.. 

 

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان

٢٠٢٦/٦/١٤