هه‌ولێر -KDP.info- گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌ڵێ "سبه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی دوازده‌ی ئاماده‌یی به‌ڕێوه ده‌چن و هه‌موو ئاماده‌كارییەکیش ته‌واوبووه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی پرۆسه‌كه."
په‌یمان خواجه، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "سبه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی دوازده‌ی ئاماده‌یی له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چن و 117 هه‌زار و 142 قوتابی له هه‌رسێ به‌شی زانستی، وێژه‌یی و پیشه‌یی به‌شداری له تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌كه‌ن، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له‌ڕێگه‌ی لیژنه‌یه‌كی باڵاوه هه‌موو ئاماده‌كاریه‌كانی بۆ به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌كه تەواو کرووە."
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده گوتیشی "ئه‌مساڵ ڕێكاری توند گیراونه‌ته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێك نه‌توانێت گزی بكات، له‌ڕێگه‌ی چاودێره‌كانی هۆڵەكانی تاقیكردنه‌وه و لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیار ڕێكاری توند ده‌گیرێته به‌ر به‌رامبه‌ر هه‌ر كه‌سێك ئه‌گه‌ر بیه‌وێ گزی بكات."
په‌یمان خواجه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "هه‌موو پێداویستیه‌ك بۆ هۆڵەكانی تاقیكردنه‌وه دابین كراوه، له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی تاقیكردنه‌وه‌كان هێڵی ئینته‌رنێت ڕاده‌گیرێت و به‌كارهێنانی مۆبایل له‌لایه‌ن قوتابی و مامۆستایانیش قه‌ده‌غه كراوه، هیوادارین پرۆسه‌كه به ئارامی به‌ڕێوه بچێت و قوتابیانیش تەواو ئاماده‌بن بۆ پرۆسه‌كه."
قائید میرۆ