هەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکی فەرمیدا، پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی محەمەد سەمعان کەنعان، سەرۆکی بەرەی تورکمانیی عێراقی دەکات بەهۆی کۆچی دواییی باوکیانەوە.
دەقی پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:
بەڕێز محەمەد سەمعان کەنعان، سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی، بۆ کۆچی دوایی باوکی بەڕێزتان، پرسە و سەرەخۆشی لە ئێوە و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەم، خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵەکەتان ببەخشێت.
مەسروور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان