Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی (مەحموود ئەحمەد حەمەد) دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پەیامێکدا، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری پێشمەرگەی دێرین خوالێخۆشبوو مەحموود ئەحمەد حەمەد دەکات و ڕایدەگەیەنێت کە خۆیان بە ھاوبەشی ڕاستەقینەی خەمیان دەزانن، ھاوکات ھیوای سەبووری و ئارامی بۆ خانەوادەکەیان دەخوازێت.

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان:

بە خەم و پەژارەوە ھەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین خوالێخۆشبوو (مەحموود ئەحمەد حەمەد)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.

ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمی ھەڤاڵ و کەسوکار و بەشداربووانی ئەو کۆستە ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە. داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە خەم و خەفەت و کۆستی دیکە بەدوور بن. 

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٦