Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە محەممەد حاجی مەحمود دەکات

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی و محەممەدی حاجی مەحموود لە دیدارێکدا، باسیان لە دوایین گۆڕانکاری و پێشھاتەکانی عێراق کرد.

ئەمڕۆ ھەینی ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ سەرۆک بارزانی پێشوازی لە محەممەد حاجی مەحموود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان کرد.

لە دیدارەکە باس لە دوایین گۆڕانکاری و پێشھاتەکانی عێراق و ناوچەکە کرا و رۆشنایی خرایە بارودۆخی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان.