ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پەیامێکدا، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو عەلی دارا مەحموود بەگ دەکات و ڕایدەگەیەنێت کە خۆیان بە هاوبەشی ڕاستەقینەی خەمیان دەزانن، هاوکات هیوای سەبووری و ئارامی بۆ خانەوادەکەیان دەخوازێت.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان:
بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (عەلی دارا مەحموود بەگ)-مان پێگەیشت.
بەو بۆنە خەمناکەوە، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆمان ئاراستەی خانەوادە بەڕێزەکەتان، کەسوکار و سەرجەم بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین. خۆمان بە هاوبەشی ڕاستەقینەی خەمتان دەزانین و ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمیی دۆستان، کەسوکار و بەشداربووانی ئەم کۆستە، ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە.
لە خوای مەزن داواکارین خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری بە هەموو لایەک ببەخشێت، ئێوەش هەمیشە لە خەم، پەژارە و کۆستی دیکە بەدوور بن.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٦