Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

لە ئاکرێ زیاتر لە ٥ هەزار پارچەزەوی دابەش دەکرێت

ئاکرێ -KDP.info- قایمقامی قەزای ئاکرێ گوتی  "هەفتەی داهاتوو لە ئاکرێ زیاتر لەپێنج هەزار پارچەزەوی دابەش دەکرێت."

دلاوەر بۆزۆ، قایمقامی قەزای ئاکرێ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی "دوای بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر مووچەخۆران لە ئاکرێ، بەردەوام ئامادەکاری دەکرێت بۆ دابەشکردنی زەوی، هەفتەی داهاتوو وەجبەیەکی دیکەی زەوی دابەش دەکەین، بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەکاری تەواو کراوە." 

دلاوەر بۆزۆ گوتیشی "زیاتر لە ٥ هەزار پارچە زەوی ئامادە کراوە هەفتەی داهاتوو بە شەفافی و دادپەروەرانە لەڕێگەی تیروپشک دەست بە دابەشکردنی دەکرێت." 

دەشڵێت "دابەشکردنی زەوی لە ئاکرێ بە وەجبە بەردەوام دەبێت، تاوەکو هەموو ئەو مووچەخۆرانەی ڕەزامەندیان هەیە زەوی وەردەگرن." 

 

بڵند ئیبراهیم