ھەولێر-KDP.info- بهشی ڕۆشنبیری و ڕاگهیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری (ڕامان)، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرنووسەر و ستافی نووسین و هونەرکاران و سەرجەم کارمەندانی گۆڤاری (ڕامان) کرد.
دەقی پەیامی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگهیاندنی پارتی بەبۆنەی (٣٠)ەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری (ڕامان)
بەڕێزان/ سەرنووسەر و ستافی نووسین و هونەرکاران و سەرجەم کارمەندانی گۆڤاری (ڕامان)
لە (٣٠)ەیەمین ساڵیادی دەرچوونی یەکەمین ژمارەی گۆڤاری ڕامان، پیرۆزبایی لە ئێوە و خوێنەرانی هێژای گۆڤارەکەتان دەکەین و دەستی ماندووبوونتان دەگوشین و هیوادارین بۆ لەمەودواش ڕۆڵی دیاری خۆتان ببینن لە پێشخستنی بواری ئەدەبی و ڕۆشنبیریی.
گۆڤاری (ڕامان) خاوەن تایبەتمەندیی و پەیامی رۆشنبیریی سەردەمیانەیە و لەو ماوەی تەمەنیدا توانیویەتی خزمەتێکی زۆری بواری مەعریفی و ئەدەبی بکات و ببێت بە سەکۆی سەرجەم ئەدیبان و نووسەران و ڕۆشنبیران و هەمیشە ڕەنگپێدەری کولتوورێکی رەسەن و نەتەوەییانە بێت، هەروەها سەرچاوەیەکی مێژوویی و ئەرشیفی و ئەکادیمییش بێت بۆ توێژەران و نووسەران.
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٦