زاخۆ-KDP.info- بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، ئەمڕۆ چوارەمین فێستیڤاڵی زاخۆ بۆ شەل و شەپک و جلوبەرگی کوردی دەستی بە چالاکییەکانی کرد.
ئەم فێستیڤاڵە جگە لە پیشاندانی شێوازەکانی جلوبەرگی کوردی، چەندین پانێڵی تایبەت بە بەشداری دیزاینەران و کەسانی شارەزا لەخۆ دەگرێت.
بەگوێرەی بەرنامەی فێستڤاڵەکە لە دوو رۆژی کارەکانیدا چەندین چالاکی جۆراوجۆر بەڕێوەدەچن.