هه‌ولێر -KDP. info- به‌ڕێوەبه‌ری سووته‌مه‌نی هه‌ولێر گوتی "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی كردووه به چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی گرانی به‌نزین، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش 100هه‌زار لیتری ڕۆژانه به‌نزینی حكوومیمان بۆ زیاد كراوه، ڕێگای دیكه‌ش ده‌گیرێته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێت."
ئاری كاكه‌شین، به‌ڕێوەبه‌ری سووته‌مه‌نی هه‌ولێر، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی "دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند رۆژی ڕابردوو نرخی به‌نزینی بازرگانی گران بوو، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی كردووه به گرتنه‌به‌ری ڕێكاری پێوست بۆ ئه‌وه‌ی نرخی به‌نزین هه‌رزان بێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕی 100هه‌زار لیتر به‌نزینی ڕۆژانه‌ی بۆ دابین كردووین و له به‌نزینخانه‌کان به‌نرخی حكوومی دابه‌ش ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌نزین هه‌رزان بێت، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری باشی ده‌بێت بۆ دابه‌زینی نرخی به‌نزین، چونكه چه‌ندی بەنزین لە بازاڕ زۆربێت نرخی داده‌به‌زێت."
ئاری كاكه‌شین گوتیشی "جگه له‌وه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕێكاری دیكه‌ش ده‌گرێته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی نرخی به‌نزین هه‌رزان بێت، هه‌ر بازرگانێک به‌نزین هاورده بكات ته‌واوی ئاسانكاری بۆ ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی كێبڕكێ دروست بێت و به‌نزین هه‌رزان بێت، چونكه هۆكاری گرانی به‌نزین بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه خواست زۆره و به‌نزین كه‌مە، به‌ڵام حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بەهیچ جۆرێک بڕه به‌نزینی حكوومی كه‌م نه‌كردووه، بگره له‌م دوو ڕۆژه بڕی 100هه‌زار لیتری ڕۆژانه‌ی بۆ زیادكردووین، ئێمه‌ش به‌سه‌ر به‌نزینخانه‌كان دابه‌شی ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی نرخ دابه‌زێت، چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین دوای ئه‌و ڕێكارانه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم، نرخی به‌نزین داببەزێت."
ده‌شڵێت "به‌داخه‌وه حكوومه‌تی عێراق یه‌ك لیتر به‌نزینمان بۆ دابین ناكات، ئه‌وه‌ی دابین ده‌كرێت حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕۆژانه بۆمان دابین ده‌كات."
بڵند ئیبراهیم